|
|
|
ئێمه كێین؟
بێگومان خزمه‌تكردنی
په‌یام و به‌رنامه‌ی خوا ئه‌ركی هه‌موو موسلمانێكه به‌پێی توانا‌و به‌و هۆكارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ست دان ، یه‌كێك له‌و خزمه‌ته‌پێویستانه‌ش بریتییه له‌بواری بانگه‌واز و رێنمایی كردنی موسلمانان و راست كرنه‌وه‌ی بۆچوونه هه‌له‌كان سه‌باره‌ت به‌ئیسلام ، به‌تایبه‌ت له‌م كات و ساته‌دا كه شێواندن و ته‌م و مژ خستنه سه‌ر چه‌مكه ئیسلامیه‌كان و گومان خستنه سه‌ر راستییه‌كانی ئیسلام و ناشیرینكردنی ره‌مزه‌كانی و میژووی موسلمانان به‌گشتی بۆته پیشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌یان ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندن و ده‌یان تۆمه‌تی نادروست و ناره‌وا ده‌ده‌نه پال پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێ و تێكرای پیرۆزیه‌كانی تری ئیسلام .
ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌لێك موسلمان كه خۆمان به‌به‌رپرسیار ده‌زانین به‌رامبه‌ر به‌خواو ئه‌و په‌یامه‌ی باوه‌رمان پێیه‌تی به‌دوور له‌هیچ هۆكارو پالنه‌رێكی تر جگه له‌خزمه‌تی ئه‌و دینه و، به‌مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی كه‌لێنێك له‌بواری خزمه‌ت كردنی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام به‌باشمان زانی له‌م مینبه‌ره‌وه هه‌وله‌كانی خۆمان بخه‌ینه پال هه‌ول و كۆششی دلسۆزانی تروكار بكه‌ین بۆ خستنه رووی راستیه‌كانی ئیسلام .
ئامانجمان :
ئامانجمان دوای ره‌زامه‌ندی خوا ئه‌وه‌یه له‌رێی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه كاربكه‌ین بۆ لابردنی ئه‌و ته‌م و مژ‌و گومانانه‌ی كه‌سانێك دروستی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی قورئانی پیرۆز‌و په‌یامه‌كه‌ی ،ژیان و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و مێژووی ئیسلامی ، هه‌روه‌ها بۆ په‌رده‌لادان و پوچه‌ل كردنه‌وه‌ی ئه‌و تێكه‌ل كردن و شێواندن و چه‌واشه‌كاریانه‌ی له‌نووسینی هه‌ندێ نووسه‌ری نیمچه خوێنده‌وار دا به نیازی خراپه‌وه بۆ سه‌رلێشێواندنی رۆله‌كانی ئه‌م ئیسلامه به‌دی ده‌كرێ .
شێوازی كاركردنمان
:
ئێمه وه‌كو گروپێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ستاوین به كردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته ئیسلامییه و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فیكری و بێ لایه‌نی خۆمان بپارێزین و ته‌نها كار بۆ ئیسلام بكه‌ین به‌بێ جیاوازی كردن له‌نێوان مه‌دره‌سه‌و بۆچوونه جیاجیاكانی ناو بازنه‌ی ئیسلام ، هه‌روه‌ها ده‌ستی هاوكاری هه‌موو ئه‌و دلسۆزانه ده‌گووشین كه‌ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل ئێمه‌دا هاوكاربن و له‌م مینبه‌ره‌وه خزمه‌ت بكه‌ن به ناردنی بابه‌ت و پێشنیاری جوان ، هیوادارین بتوانین متمانه‌ی خوێنه‌رانی به‌ریزو خه‌مخۆرانی ئیسلام به‌ده‌ست بێنین و سه‌ره‌نجامیش هه‌موومان به‌ره‌زامه‌ندی خوای مه‌زن شادبین .
|
|
|
|
|